یەکسەر رامەکە بۆ زیانەکانی گوێز هەندێ لەسوودی بخوێنەرەوە
گوێز چەندین ڤیتامین و کانزای پێویست بۆ لەش لەخۆدەگرێت، وەک: ئاسن، کالیسیۆم، مەگنیسیۆم، مس، ڤیتامین E، و ترشی فۆلیک، جگە لەوەی سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ ترشە چەورییە نەتێرەکان کە ناسراوە بە چەوری تەندروست، گرنگترینیان ئۆمیگا ٣.کە سودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.
بۆیە دوای زانینی گرنگترین زیانەکانی گوێز و هۆشدارییەکانی بەکارهێنانی، لێرەدا چەند سوودێکی بەرچاوی تەندروستی گوێز دەخەینەڕوو:
١- یادەوەری بەهێز دەکات و کارکردنی دەروونی بەرز دەکاتەوە.
٢- پاڵپشتی لەش دەکات بە وزە.
٣- تەندروستی دڵ دەپارێزێت و ڕێژەی سێ گلیسیرید و کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا کەمدەکاتەوە.
٤- تەندروستی ئێسک دەپارێزێت.
٥- تازەیی بە پێست دەبەخشێت و دەبێتە هۆی ئەوەی قژ و نینۆکی تەندروست بێت.
٦- چالاکی دژە هەوکردنی هەیە، چونکە ڕێژەیەکی بەرزی پێکهاتەی فینۆلیکی تێدایە کە بەرەنگاریی هەوکردن دەبێتەوە، وەک: ترشی ئەلفا-لینۆلینیک و ترشی ئێلاجیک.
٧- لە هەندێک نەخۆشی دەپارێزێت، لەوانە: پووکانەوەی ئێسک، شەکرەی جۆری دوو، بەرزی پەستانی خوێن، و هەندێک جۆری شێرپەنجە، وەک: شێرپەنجەی مەمک، شێرپەنجەی پرۆستات، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، هەروەها نەخۆشییەکانی میزڵدان.
کاریگەری زیانبەخشی گوێز
خواردنی گوێز بە ڕێژەیەکی مامناوەند تا ڕادەیەکی زۆر سەلامەتە، بەڵام خواردنی بە ڕێژەیەکی زۆر لەوانەیە هەندێک کاریگەری نەخوازراو دروست بکات. بەگشتی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی گوێز بریتین لەمانەی خوارەوە:
زیادبوونی کێش
جیاوازی بۆچوون هەیە سەبارەت بەوەی ئایا گوێز لەوانەیە ببێتە هۆی دابەزاندنی کێش یان زیادبوونی کێش، بەڵام گوێز بڕێکی زۆر کالۆری و چەوری تێدایە و بە شێوەیەکی لۆژیکی ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش، بەتایبەتی کاتێک بە ڕێژەیەکی زۆر بخورێت.
سکچوون
گوێز ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە جگە لەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە زەیتەکانی تێدایە، بۆیە خواردنی بە ڕێژەیەکی زۆر ڕەنگە ببێتە هۆی سکچوون. لەوانەیە سکچوون لەو کەسانەدا ڕووبدات کە تووشی تێکچوونی کۆئەندامی هەرس یان نەخۆشی بەتایبەتی بوون.
دروستبوونی بەردی گورچیلە
گوێز ئۆکسالاتی تێدایە، بۆیە خواردنی بڕێکی زۆر لە گوێز، زیاتر لە ٤٦ گرام لە ڕۆژێکدا، ڕەنگە بەشداربێت لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.
کاردانەوەی حەساسیەت
گوێز لەوانەیە ببێتە هۆی کاردانەوەی حەساسیەت لەو کەسانەی کە بەدەست حەساسیەتی گوێزەوە دەناڵێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی هەندێک نیشانەی کە توندییەکەی لە سووکەوە دەست پێدەکات، وەک: پەڵەی پێست، خورانی دەم، و هەناسە تەنگی،
تا نیشانەی توندتر کە لە ئەنجامی شۆکی ئەنافیلاکتیکەوە دێتە ئاراوە، نیشانەکانی لەوانە:
١- سەختی هەناسەدان
٢- ئاوسانی قوڕگ و زمان.
٣- سەختی قسەکردن.
٤- توندی دەنگ.
٥- کۆکەی بەردەوام.
٦- پێستی کاڵ دەبێتەوە، بەتایبەتی لە منداڵاندا.
٧- سەرگێژخواردن و بێهۆشبوون.
هۆشداری لە بەکارهێنانی گوێز
لە چوارچێوەی قسەکردن لەسەر زیانە نەخوازراوەکانی گوێز، هەندێک هۆشداری هەیە کە دەبێت پێش خواردنی گوێز لەبەرچاو بگیرێت. بەگشتی باشتر وایە گوێز لەلایەن ئەو کەسانەوە نەخورێت کە بەدەست ئەم حاڵەتانەی خوارەوە دەناڵێنن:
١- ئەو کەسانەی نەخۆشی گورچیلە و نەخۆشی ڕیخۆڵە توڕەیان هەیە بەهۆی ئەو هۆکارانەی کە پێشتر باسمان کرد.
٢- منداڵانی بچووک، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەهۆی گەورەیی قەبارەی گوێزەکەوە تووشی مەترسی خنکاندن نەبن.
٣- کێ بەدەست حەساسیەتێکەوە دەناڵێنێت کەهەستیاری هەیە بە هەموو جۆرەکان چەرەسات.
٤- لەکاتی پەیڕەوکردنی ڕێجیمێکی کەم کالۆری بە ئامانجی دابەزاندنی کێش.
دوو تێبینی گرنگ:
١- دوای نیوکاتژمێر لە خواردنی گوێز ددانەکانت بشۆرە.
٢- هەوڵبدە کاکلەی گوێز نەکڕیت بەڵکو خۆت گوێزەکە بشکێنە و راستەوخۆ بیخۆ بۆ ئەوەی تووشی کەڕوو نەبێت.
….. …… …….
* ئەندامی کۆمەڵەی رووەکناسانی کوردستان
اترك تعليقاً